سعودیە یاسایەکی نوێی دەرکرد بۆ ئەو منداڵانەی دایکیان سعودییە

سعودیە پێداچوونەوەی کرد بە سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە منداڵان کە دایکیان سعودییە و هاوسەرگیریان لەگەڵ بیانیەکان کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە موچەی خانەنشینی دایکیان وەرگرن ئەگەر هاوژینەکەی گیانی لەدەستدابێت یان جیابووبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سعودیە پێداچوونەوەی بە یاسای وڵاتدا کرد بۆ ئەوەی ڕێگەبدات بە منداڵان کە دایکیان سعودییە و هاوسەرگیریان لەگەڵ بیانیەکان کردووە تا بتوانن سوود لە موچەی خانەنشینی دایکیان وەرگرن ئەگەر هەڵگری پاسپۆرتی سعودیش نەبن.

 

لەوکاتەدا دەبێت دایکەکە بەڵگەی هاوسەرگیری دابینبکات و نیشتەجێی سعودیە بێت، لە ساڵی پێش خانەنشینبوونیدا نابێت زیاتر لە سێ مانگ لە دەرەوەی وڵاتدا نیشتەجێبووبێت، هەروەها دەوڵەتی سعوودیە ڕێگەدەدات بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت سودمەند ببن کە دایکی سعودییان هەیە، هەروەها ئەو منداڵانەی کە دایکیان سعودییە و کۆچی دواییان کردووە، بەو پێیەی بەڵگەنامەیەکی گشتی یاساییان بۆ دابین بکرێت.

 

بەپێی یاسای هاوسەرگیری نوێی سعودیە، ژنان ڕەگەزنامەی سعودی لەدەستنادەن ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی نا سعودی بکات، مەگەر ئەوەی کە خۆی مافی هاوڵاتیبوونێکی دیکە هەڵبژێرێت، بە هەمان شێوە پاش جیابوونەوەی دەتوانێت لە شانشینی سعودیە دووبارە نیشتەجێ ببێت.

 

دایکانی سعودی مافیان هەیە منداڵەکانیان بهینن بۆ ئەوەی لە سعودییە نیشتەجێ ببن، ئەگەر لە دەرەوەی وڵات بن، لەو حاڵەتەدا دەوڵەت کرێی نیشتەجێبوونەکە دابین دەکات، هەروەها ئەو منداڵانە دەتوانن لە کەرتی تایبەتدا کاربکەن بە دەستگەیشتنێکی یەکسان بە دەرفەتەکان.

 

ت.پ