ڤایرۆسی دەلتا، مەترسیەکی تری سەر جیهان
دەرکەوتنی جۆرێکی تری کۆرۆنای گۆڕاو (دەلتا) ، جیهانی بردووەتە قۆناغێکی دیکەی مەترسیەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییش هۆشداری بە تەواوی وڵاتانی جیهان دەدات و داوای بەردەوامیی خۆپارێزیی دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی -WHO ئاماژەی بەوەدا، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا، لە ئێستادا لە ٩٨ ناوچەی سەرانسەری جیهان بڵاو بووەتەوە و پێویستە سیستمی تەندروستی بەردەوام خۆگونجاندن بکات بۆ نەوە نوێیەکانی کۆرۆنا، هەروەها ڕێکارەکانی خۆپاریزیش بەردەوام بێت.
ڕێکخراوەکە داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات، پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و ئامێری هەناسەدان و تەواوی پێداویستیەکان چونکە کۆرۆنای گۆڕاو هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان و پێویستە خۆپارێزی بەردەوام بێت.
دەلتا بۆ یەکەمین جار لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە هیندستان بڵاوبووەوە و تا ئێستا لە ٩٨ ناوچە و وڵات بوونی هەیە و تەشەنەسەندنی زۆر خێرایە.
ت.پ