پەیمانی ئەستەنبوڵ هەڵوەشایەوە

پەیمانی ئەستەنبوڵ کە ئامانجی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و وەستاندنی توندوتیژی خێزانی بوو، هەڵوەشایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 پەیمانی ئیستەنبوڵ کە پەیماننامەیەکی کۆنسەی ئەوروپا بوو بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و گوشارەکانی خێزان، لە ٢٠ی ئاداری ئەمساڵدا و لە نیوەشەودا بە واژۆی سەرۆک کۆماری تورکیا، تەیب ئەردۆغان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی درا، لە ئەمڕۆ، ١ی تەمموزدا لە ڕۆژنامەیەکی فەرمی ئەو وڵاتەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

 

لەمرۆش بەدواوە ئەو پەیمانە کە لەنێوان ئەندامانی کۆنسەی ئەوروپییەوە واژۆی لەسەرکرابوو جێبەجێناکرێت.

 

ت.پ