ژنانی شەنگال دژی دەستگیرکردنی شاندەکەی ڕژاک'ن لەلایەن پەدەکەوە

شاندێکی ڕژاک دوای گەڕانەوەیان لە شەنگال کە بۆ ساڵیادی فەرمانەکە چووبوون، لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراون و ماوەی ٥ رۆژە زانیاری لەسەریان نییە، ژنانی شەنگالیش ئەو دەستگیرکردنەیان بە شەرمەزاری بەناو کرد.

شەنگال

 

شاندێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک کە پێکهاتبوون لە سێ ئەندامی ڕێکخراوەکە، بۆ یادکردنەوەی ٧٤ەمین فەرمانی سەر ئێزدییەکان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ چووبوونە شەنگال، لە کاتی گەڕانەوەیان لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکەوە دەستگیرکران و ماوەی ٥ ڕۆژە زانیارییان لەسەر نییە، ژنانی شەنگالیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەو ژنانە دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا: شەرمەزارییە کە ئەو ژنانە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی فەرمانەکە و بەشکردنی ئازارەکانمان هاتنە لامان، ئێستا دەستگیر بکرێن لەلایەن پەدەکەوە، ئەمە کارێکی دژ بە گەلی کوردە.

 

"لە کاتی فەرمانەکەدا شەنگالیان بەجێهێشت، ئێستاش کێ سەردانی بکات دەستگیری دەکەن"

خۆخێ جندی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، لەوبارەیەوە وتی: ئێمە ئەو کردەوانەی پەدەکە لە دژی هەڤاڵانی ژنمان کە لە ساڵیادی فەرمانەکە بۆ هاوبەشیکردنی ئازارەکانمان لە باشوری کوردستانەوە هاتبوون بۆ شەنگال قبوڵ ناکەین، ئەگەر هاوبەشیکردنی ئازارەکانمان هۆکاری دەستگیرکردنەکە بێت، بەڕاستی پەدەکە دوژمنایەتی ژنان دەکات، ژنان بە ئامانج دەگرێت.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا: پەدەکە هەوڵ دەدات بێتە شەنگال، بەڵام ئێمە وەک ژنانی ئێزدی، هەر دوژمنایەتییەکی ژنان وەک دوژمنی کۆمەڵگەی خۆمان دەبینین، بۆیە هەرگیز ڕێگە نادەین بێنە سەر خاکەکەمان، ١٢ هەزار پێشمەرگە لە شەنگالدا هەبوو، هەموو ڕایانکرد و ئێمەیان بۆ داعش بەجێهێشت، بۆیە ئێستا ئێمە ڕێکخستنی خۆمان هەیە و ڕێگە نادەین هەمان فەرمان بەسەر گەلەکەماندا بێت.

"دەستگیرکردنی ژنان جێی شەرمەزارییە"

ڕیحان خدر، ئەندامی تاژێ، وتی: ژنانی باشوری کوردستان بۆی ببنە هاوئازارمان هاتبوونە شەنگال، لەو ڕۆژەدا ئێمە پێکەوە بە فەرمانی کوشتنی ژنانمان وت نا و بۆی هەموو جیهان دان بە فەرمانەکەدا بنێت بانگەوازیمان کرد، گرتنی ئەو ژنانە شەرمەزارییە و ئەو هەڵوێستەی پەدەکە ئیدانە دەکەین.

ت،پ