کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و پەنابەران
بانگەوازیی بڵاوکراوەتەوە بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتگیری کردن لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و پەنابەران، ڕۆژی سێ شەممە، ٩ی ئاب پلاتفۆرمی دیموکراتیکی نەتەوەیی ژنان بۆ پشتیوانی لە رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و پەنابەرانی سیاسی بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی نەتەوەیی ژنان بۆ پشتیوانی لە رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و پەنابەرانی سیاسی، کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان ڕاگەیاند تێیدا ئاماژەیان بەوەدا، پێویستە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ لە بەرامبەر تیرۆرکردن و ڕفاندنی چالاکوانانی ڕۆژنامەنووسان و پەنابەران بێدەنگ نەبن و بە شایستەییەوە وەڵامی ئەو تیرۆر و تۆقاندنانە بدەنەوە کە حکومەتی ئێران لە سەر ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و پەنابەران دروستی کردووە.
دەقی وەبیرهێنانەوەکە بەم شێوەیەیە:
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی فتوای خومەینی لەسەر ڕاماڵینی کوردەکان و ساڵیادی لەسێدارەدانە بە کۆمەڵەکان و تیرۆر لە ئێران و هەرێمی کوردستانی و هەڕەشەی دیکتاتۆری ئێران، ڕۆژ بە ڕۆژ چالاکتر دەبێت و ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان بە ئامانج دەگیرێن، دەسەڵات و ئاسایشی ئێران ماوەی چەند ساڵێک بوو مەودای کوشتنەکانی بەرفراوان تر دەکرد، تا ئەو رادەیە کە بە قوڵایی ئەوروپا و ئەمریکادا تێپەڕی.
ڕۆژی ١٤ ی تەموز، چالاکوانی سیاسی کورد بە ناوی بێهروز ڕەحیمی، لە نزیک شاری سلێمانی لەلایەن چەند کاربەڕێکەرێکی حکومەتی ئێران تیرۆرکرا، هەر لەم مانگەدا تەرمی ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی موسا باباخانی، کە گوایە لەلایەن چەند بکەری تیرۆری ئێرانییەوە کوژراوە، لە هۆتێلێک لە هەولێری پایتەختی عێراق دۆزرایەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو تیرۆرانەدا، دەزگای ئەمنیی حکومەتی ئێران هەڕەشەی لە ڕۆژنامە و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنیش کردووە، کە دواترینیان ژنە ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ڕۆژهەڵات شەهلا محەمەدی، کە خۆی و خێزانەکەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.
وەک پلاتفۆرمی دیموکراتیکی نەتەوەیی ژنان بۆ پشتیوانی لە رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و پەنابەرانی سیاسی تایبەت بە زیادبوونی کوشتنەکانی ئەم دواییەی ژنان، شەرمەزارکردنی ڕفاندن و هەڕەشەی ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان بە ناوی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران و سەرکوت و تیرۆرکردنەکانیان، هەروەها بانگەوازی ڕێکخراوە جیهانی و مافی مرۆڤ دەکەین کە بێدەنگ نەبن و وەڵامی پێویست بە تیرۆر و هەڕەشە تۆقاندنەکانی حکومەتی ئێران بدەنەوە.
هەروەها، بانگ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بگەڕێتەوە بۆ پێوانەکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، هەروەها هاوکارییەکانی حکومەتی ئێران بۆ تیرۆرکردن و هەڕەشەکردن لە کارناسانی ڕۆژانە ڕابوەستێت.
بانگەوازی هەموو نەتەوەکانی ئێران و ژنان و لاوان و هەموو چین و توێژەکان و حیزبە کوردیەکان و حیزبە چەپ و کۆمۆنیستەکان و هەروەها مافی مرۆڤ و چالاکانی مافی ژنان دەکەین، ئەم بانگەوازە واژۆ بکەن بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی دیموکراسی و هەروەها پشتیوانی لە چالاکوانانی سیاسی ئازادیخواز.
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی نەتەوەیی ژنان بۆ پشتیوانی لە رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و پەنابەرانی سیاسی
٩-٨-٢٠٢١
لەم لینکەوە دەتوانن واژۆ بکەن: