"براکەم چاوەڕێکە، ئازادی نزیکە"

گەوهەر ئەشقی دایکی بلۆگەر سەتار بەهەشتی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پشتگیری مەنوچەهر بەختیاری باوکی پۆیا بەختیاری کرد.

گەوهەر ئەشقی دایکی سەتار بەهەشتی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پشتگیری مەنوچەهر بەختیاری باوکی پۆیا بەختیاری کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

گەوهەر ئەشقی دایکی سەتار بەهەشتی، بلۆگەر، لە مانگی ١١ی ٢٠١٢دا بەهۆی ئەشکەنجە و برینداربوونی لە زینداندا لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە کوژرا، دوای مردنی سەتار، دایکی لە ناوەڕۆکی سیستمی سیاسی لە ئێران دەپرسێت و هەواڵی کوژرانی کوڕەکەی پێدەدرێت.

 

سەرەڕای هەموو فشار و هەڕەشەکان، ئەو دایکە پشتیوانی زۆر لەو ئازادیخوازانە کردووە کە لە زینداندان و هەروەها پشتیوانی لە هەموو خێزانی بێسەروشوێنەکان کردووە کە منداڵەکانیان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بە کوشتن دەبرێن.

 

گەوهەر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بۆ مەنوچەهر بەختیاری باوکی پۆیا بەختیاری تۆمارکردووە، پشتیوانی قوربانیانی مانگی ١١ی ٢٠١٩ی کردووە، بەم شێوەیە دەڵێت: مەنوچەهر بەختیاری برام، منداڵەکەتیان کوشت، داخی منداڵەکانیش زۆر سەختن، تۆشیان لەسەر زیندان کردووە، چاوەڕێ بکە، ئازادی نزیکە.

 

ت.پ