سعودیە، ژیانی ژنان لە مەترسیدایە
لە ماوەی یەک هەفتەدا دوو ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بە ڕێگای جیاواز کوژراون.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١١ی ئاب لە شاری مەککەی سعودییە، پیاوێک بە چەک هێرش دەکاتە سەر ژن و منداڵەکەی، لە ئەنجامدا ژنەکەی دەکوژێت و منداڵەکەی بریندار دەبێت، لە ماوەی یەک هەفتە دوو ڕووداو لە سعودییە دووبارە بووەتەوە و ژیانی ژنان لە سعودییە کەوتووەتە مەترسیەوە.
وتەبێژی پۆلیسی شاری مەککە ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو کەیسە دەستی پێکردووە، روونیشی کردەوە لە ئەنجامی ناکۆکی لە نێوان ژن و مێردەکەدا پیاوەکە چەکی بەکارهێناوە و ژنەکەی کوشتووە و منداڵە بچکۆلانەکەی بریندار کردووە، وتیشی بە دوای تاوانباردا دەگەڕێن تا بە سزای خۆی بگەیەنن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئەمە دووەم تاوانە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سعودییە ئەنجام بدرێت، ڕاشیگەیاند تاوانەکەی دیکە پیاوێک بووە لە ڕێی ئۆتۆمبێلەوە هاوژینەکەی کوشتووە.
ت.پ