ژنانی کورد داوای سزادانی ئەردۆغان دەکەن
لە درێژەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دادگاییکردنی ئەردۆغان، ژنانی کەرکوک ئەمرۆ بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کرد.
لە درێژەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دادگاییکردنی ئەردۆغان، ژنانی کەرکوک بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کرد.
ناوەندی هەواڵ
کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر" کە لە ماوەی ڕابردوو لە لایەن تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا دەستی پێکرد، بەردەوامە لە واژۆ کۆکردنەوە بۆ گەشتن بە ١٠٠ هەزار واژۆ بۆ دادگاییکردنی ئەردۆغان، کە بە هۆکاری کوشتنی ژن و توندوتیژی و کاولکارییەکانی کوردستان دەدەنرێت.
ژنانی باشوری کوردستانیش بۆ بەردەوامیدان بەو کەمپینە بە واژۆ بەشدارن و ژنانی کەرکوکیش لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوەیان دەستپیکرد.
تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠٠ واژۆ لە باشوری کوردستان کۆکراوەتەوە بۆ گەیاندنی کەمپەینەکە بە ١٠٠ هەزار واژۆ.
ت.پ