ژنانی کەنەکە: ژنانی کورد خاوه‌نداری له وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن
ژنانی کەنەکە بانگەوازی لە پارت و لایەنە سیاسیەکان دەکەن دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نەبن و هەڵوێست نیشان بدەن.
ناوەندی هەواڵ
لەسەر بانگەوازی کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە، کۆبوونەوەیەک لەسەر تۆڕی zoom بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی هێزی پاراستنی گەلی کوردستان ئەنجامدرا، بانگەوازییەکیش بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندرا.
لە بانگەوازییەکەی ژنانی کەنەکەدا هاتووە: دەوڵەتی تورکیا لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا و لە ٤ی نیساندا بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە هێرشی کردە سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، هەتا ئێستاش هێڕشەکان لەسەر گەل و سروشتی کوردستان بەردەوامە، ئەم هێرشە تەنها لە دژی گەریلاکانی هەپەگە نین، بەڵکو هێرشە بۆسەر تەواوی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و کوردستان، مه‌خابن له هۆشمه‌ندی و وتاری هه‌ندێک دەسەڵاتداری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باشوردا ڕاستییەکان دەرناکەون، به‌تایبه‌ت ئه‌و وتاره‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (مه‌سرور بارزانی) کە گوایه؛ "ده‌وڵه‌تی تورک دژی گه‌لی کورد نیه! به‌ڵکو دژی په‌که‌که‌یه"، ته‌واو به واتای قبوڵکردنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکه. به‌و جۆره وتارانه چه‌واشه‌کاری دروست ده‌بێت و ڕاستی شه‌ڕی داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورک ده‌شاردرێته‌وه.
لە بانگەوازییەکەدا ئاماژە بەو جەنگە کراوە کە دژ بە گەلی کورد و کوردستانە و دەوڵەتی تورکیا قەیرانەکانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆخۆی دەقۆزێتەوە، ئەوەش خرایە ڕوو: له‌و ئێستادا ده‌وڵه‌تی تورکیا ٤٧ خاڵی سه‌ربازیی له باشوری کوردستان ئاوا کردووه. هه‌روه‌ها له ڕۆژاڤاش هه‌رێمه‌کانی عه‌فرین، گرێسپی و سه‌رێکانی داگیر کردووه، به‌هه‌ر هێرشێکی سه‌ربازی نوێش هه‌نگاو به هه‌نگاو وڵاتی ئێمه داگیرده‌که‌ن و به سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدی کوردان ئاماده‌کاری بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆیان ده‌که‌ن.
لە کۆتایشدا وەک ژنانی کەنەکە ئاماژە بەوەدەکەن کە بێدەنگ نابن: هه‌لومه‌رج هه‌رچیه‌ک بێت با ببێت! ئێمه له دژی داگیرکاری و پلانی کۆمه‌ڵکوژی له‌ناو به‌رخۆدان ده‌بین. ئێمه بانگه‌وازی له هه‌موو ژنانی کورد ده‌که‌ین که ئه‌و حه‌قیقه‌ت و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر وڵاته‌که‌مان ببینن و له هه‌موو جێیه‌ک بکه‌ونه ناو سه‌فه‌ربه‌ری نه‌ته‌وه‌یی. به‌تایبه‌تی ئێمه ڕووی ده‌م له ژنانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین که به ڕێبازی سیاسی و چالاکی دپلۆماسی پێش به‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بگرن، بانگه‌وازی ئێمه بۆ هه‌موو پارته سیاسیه‌کان، ڕێکخستنه‌کان، ڕێکخراوه نیشتمانپه‌روه‌ره کوردیه‌کانه که له دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر و پاکتاوکه‌ری تورک هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن.
ت.پ