"فێمینیزمی یەکسانی" دەستی بە پەخش کرد
"فێمینیزمی یەکسانی"، لەلایەن ژنانی فێمێنیستەوە ئامادەکاری بۆ دەکرا، دەستی بە پەخشی خۆی کرد لە ئینتەرنێتدا.
ناوەندی هەواڵ
"فێمینیزمی یەکسانی"، کە لەلایەن ژنانی پشتیوانی فێمینیزمی یەکسانەوە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەکرا، دەستی بە پەخشی خۆی لە ئینتەرنێتدا کرد، ژنانی ئامادەکاری سایتەکە بەیاننامەیەکیان بۆ ناساندنی سایتەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا "فێمینیزمی یەکسانی" دەبێتە دەنگی بەرزبوونەوەی تێکۆشان بۆ ئازادی لە جیهاندا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بە کارەکانیان کردووە و دەڵێن: "دەبینە دەنگی بەرزی یەکسانی و ئازادی لە ئۆردوگا، کارگە، ماڵ و هەموو بوارەکانی ژیان و بەرزتر دەبینەوە، هەواڵ بەرهەم دەهێنین، وتار دەنووسین، گفتوگۆ دەکەین، مۆری تێکۆشانتان لە وێنە و دروشمەکانتان دەدەین، ئەم بڵاوکراوەیە بە بەشداری ژنانی فێمینیستی هەموو نەتەوەکان خۆی دەوڵەمەند دەکات".
باس لەوەش دەکەن ڕێ و ڕێبازی ئەو ژنانە دەگرنە بەر کە لە مێژوودا لەو پێناوەدا تێکۆشاون.
ت.پ