گفتۆگۆیەکی تایبەت بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا بە بەشداری دوو نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لە کێشەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرا، کە بۆ تۆمارکردنی ناویان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومەییەکان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێلی تایتانیک لەلایەن ڕێکخراوی "کوردستان بۆ هەمووان" گفتوگۆیەکی کراوە بۆ هەریەک لە ڕێزان شێخ دلێر و ڕێبوار کەریم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئەنجام درا.
لە گفتوگۆکەدا ڕێزان شێخ دلێر، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ڕێکخراوەکان لە کاتی ناو تۆمارکردندا ڕووبەڕووی چەندی بەربەست دەبنەوە، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان زۆرینەی فۆند و هاوکارییە مادییەکان و چالاکیەکانیان بردووەتە پارێزگای هەولێر هەولێر و سلێمانی پشتگوێخراوە.
دواتر سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی باسیان لە چەندین کێشەی ڕێکخراوەکان کرد، لەوانە دیاریکردنی ناو، کردنەوەی ئەژماری بانکی، داننەنان بە ئەزموونی ئەو ڕێکخراوانەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان هەن و کار دەکەن، پێنەدانی هاوکاری ماددی لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بەو ڕێکخراوانەی لە بەغداوە تۆمار نەکراون.
هاوکات سەرۆکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی داواییان کرد کە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کێشە و گرفتەکانیان بگەیەنن و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن.
ت.پ