مارتا کۆما یەکەم ژنە دەبێتە داواکاری گشتی کینیا
داواکاری گشتی کینیا کە بە ناسنامەی بەرهەڵستکاری ناسراوە ، مارتا کۆما دەبێتە یەکەم داواکاری گشتی ژن لە وڵاتەکەدا.
ناوەندی هەواڵ
مارتا کۆما ٣٣ ساڵ ئەزموونی یاسایی هەیە و بەو کەسایەتییە ناسراوە کە لە ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ لە دژی بەڕێوەبردنی توندی سەردەمی سەرۆک کۆمار دانیال ئاراپ مۆی وەستایەوە.
مارتا لەناو خێزانێکدا کە ژنی زۆری تێدابوو لەگەڵ ١٨ منداڵدا کەمپەینێکیان بۆ مافەکانی ژنان بەڕێوەبرد، بۆ ژنانی هەژار خزمەتی یاسایی بێ بەرامبەری بۆ کردوون، پێشەنگایەتی فیدراسیۆنی پارێزەرانی ژنی کردووە و سەرۆکایەتییەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
مارتا لە ئێستادا ٦١ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە، دایکی سێ منداڵە، دەبێتە یەکەم ژن کە ببێتە داواکری گشتی وڵاتی کینیا.
ت.پ