دوو خوشک بە مردووی لە کامپی هۆڵ دۆزرانەوە
تەرمی دوو خوشکی پەنابەری دانیشتووی کامپی هۆڵ دۆزرانەوە کە جێگەی گولە بە جەستەیانەوە بەجێماوە.
ناوەندی هەواڵ
تەرمی دوو خوشکی پەنابەری عێڕاقی لە کامپی هۆڵ بە مردووی دۆزرایەوە، شوێنەواری فیشەک بە جەستی دوو خوشکەکەوە بەجێماوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوارنیوز، دوێنێ ١٩ی ئایار تەرمی ئەو دوو خوشکە دۆزراوەتەوە کە بە گولە لەلایەن کەسی نەناسراوەوە کوژراون، دوو خوشکەکە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدایە، بە ناوەکانی علا عەتیە ئەحمەد ساڵح تەمەن ٣٠ ساڵ و ڕەغدە عەتیە ئەحمەد ساڵح ٣٢ ساڵە.
لەگەڵ ئەوەی مانگی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایشی کامپی هۆڵ ئۆپەراسیۆنێکیان ڕاگەیاند بۆ کۆتاییهێنان بە کوشتن و هێرشە چەکدارییەکانی داعش، بەڵام هێشتا لەو کەمپانەدا کوشتن و هێرشی چەتەکانی داعش بەردەوامە.
ت.پ