ژنان لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی هەژاری قوڵ دەبنەوە
دوای چوار ساڵ لە گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، گەلی ئەفغانستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئاسایشی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بووەتەوە، زۆرێکیان بۆ مانەوەیان ناچارن موڵک و کەلوپەلی ناوماڵیان بفرۆشن.

بەهاران لەهیب
ئەفغانستان- لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ تاڵیبان هاتە ناو کابول و کۆنترۆڵی کرد، لەو کاتەوە ترس و بێدەنگی هەموو وڵاتەکەی گرتوە، هاوڵاتیان هێشتا یادەوەریە پڕ لە ئازارەکانی بەردبارانکردن، بڕینی بەشەکانی جەستە، کۆمەڵکوژی، قامچی لێدان، گەندەڵی و بێکاری لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٢ لەبیر نەکردوە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ هێرشی خۆکوژی و سەربازی، تیرۆرکردنی بەرپرسانی حکومەت و چالاکوانی مافی مرۆڤ دەستیپێکرد، جارێکی دیکە لەگەڵ هاتنە سەرکاری تاڵیبان، ناوچەیەکی نائاسایش لە ئەفغانستان دروست بوو، بەڵام گەڕانی ژنان بۆ دادپەروەری و ناڕەزایەتیەکانیان ئەم کەشوهەوای ترسەی تێپەڕاندوە.
هاوڵاتیان ڕوویان لە فڕۆکەخانەی کابول کرد، لەم پرۆسەیەدا کارەساتی بێشومار وەک هێرشی خۆکوژی و بۆردوومانی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا و چەقاندنی هاوڵاتیان لە قەرەباڵغی و بێسەروشوێنبوونی منداڵ و گیانلەدەستدانی ٦ گەنج کە لە باڵی فڕۆکەوە کەوتوونەتە خوارەوە ئەزمون کران.
هاوڵاتیانێکی زۆر ناچار بوون ئەفغانستان بەجێبهێڵن و ماڵەکانیان بە نرخێکی کەم بفرۆشن، هێشتا خێزانەکان لە ئێران، پاکستان، قەتەر، ئەلبانیا و تەنانەت لەناو ئەفغانستاندا دەژین، کە لە هەڕەشەی مردندا دەژین بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئەوروپا.
"ئەوانەی لە وڵاتدا ماونەتەوە، لەگەڵ هەڕەشەشدا دەژین"
ئەوانەی لە ئەفغانستان دەمێننەوە جگە لە مەترسی ئاسایشی ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئابووری دەبنەوە، ژنانی کرێکار کارەکانیان لەدەستداوە، تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم لە ژنان لە کەرتی پەروەردە و تەندروستی کار دەکەن و چەند مانگێکە موچەیان وەرنەگرتوە، هەروەها پیاوان تا ڕادەیەکی زۆر لە دامودەزگاکانی حکومەت دوور خراونەتەوە، لە هەر دامودەزگایەکدا تەنها یەک یان دوو کەس دانراون بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری تاڵیبان و چەند مانگێکە موچەیان وەرنەگرتوە.
مەرج نییە هەموو کرێکاران بە شێوەیەکی تایبەتی بەشداری لە مەراسیمە ئاینییەکان بکەن کە وەزارەتی کاروباری ئایینی تاڵیبان بەڕێوەی دەبات، بەڵام سێ جار ئامادەنەبوون لەو مەراسیمانە دەبێتە هۆی هەڕەشە و دەرکردن، سەرەڕای ئەم بارودۆخە سەختانە، هاوڵاتیان ناچارن بەردەوام بن لە کارکردن بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان.
"زۆر کەس لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە"
زۆرێک لە ژن و پیاوە بێکارەکان لە شەقامەکانی کابول و شارە گەورەکانی دیکەدا ناچار بوون ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان بکەنە تەکسی، دەبێت هەموو بەیانیەک پارە بدەن بە ئەندامانی تاڵیبان بۆ ئەوەی بچنە سەر کارەکانیان، هەروەها بازرگانانی ئۆتۆمبێلیش ناوبەناو لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیر دەکرێن و چەند کاتژمێر و ڕۆژێک لە زیندان ڕادەگیرێن.
"من ناچارم کار بکەم"
شەهلا فەیاز، دایکی شەش منداڵ، نمونەی خەباتی ڕۆژانەیە، یەکێک لە منداڵەکانی نەخۆشە و ناچارە خواردن و دەرمانی بۆ بدۆزێتەوە، شەهلا فەیاز باسی لەو سەختییانە کرد کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وتی: هاوژینەکەم سەربازێکی حکومەتی پێشو بووە و چوەتە ئێران بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات، لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردودا هیچ هەواڵێکم لێی نەبیستوە، هەموو کەلوپەلەکانم فرۆشتوە تەنها بۆ ئەوەی منداڵەکانم بژین، درەنگانی شەو لە دەرەوە دەمێنمەوە و بەیانی زوو لە ماڵەوە دەردەچم، تەنها بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەم و پێداویستی منداڵەکان دابین بکەم برسێتی لە هەمان کاتدا، هێنانی دەرمانی کچەکەم زۆر قورس بووە، چونکە زۆربەی کاتەکان تەنها نانێکی وشک دەخۆین و بەزەحمەت دەستمان دەکەوێت.”
شەهلا فەیاز، دایکی شەش منداڵ، نموونەی خەباتی ڕۆژانەیە، کەمنداڵێکی نەخۆشە و ناچارە خواردن و دەرمانی بۆ بدۆزێتەوە، شەهلا فەیاز باسی ئەو سەختیەی کرد کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وتی: هاوژینەکەم سەربازێکی حکومەتی پێشو بووە و بۆ ڕزگارکردنی خۆی چووەتە ئێران، وە ٤ ساڵە هیچ هەواڵێکم لێ نەبیستوە، هەموو کەلوپەلەکانم فرۆشت تەنها بۆ ئەوەی منداڵەکانم بژین، هەروەها درەنگانی شەو لە دەرەوە دەمێنمەوە و بەیانی زوو لە ماڵەوە دەردەچم، تەنها بۆ پەیداکردنی پارە و دابینکردنی پێداویستی منداڵەکان، ئێمە لە برسێتی دەگرین، لە هەمان کاتدا زۆر قورس بووە دەرمانی کچەکەم بهێنم، چونکە پارەم نییە، زۆربەی ئەو خواردنانەی دەیخۆین نانی وشکە کە ئەویش بد بەزەحمەت دەستمان دەکەوێت.
"بەرخۆدان تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنیان"
دوای چوار ساڵ لە گەڕانەوەی تاڵیبان، گەلی ئەفغانستان تا ڕادەیەکی زۆر ڕووبەڕووی قەیرانی ئاسایشی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بوونەتەوە، کە خەبات بۆ مانەوە و هیوا بۆ داهاتو و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ خەباتی گەورەی ڕۆژانەیانە، هەروەها ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە و تەنها لە ڕێگەی خەبات و خۆڕاگریەوە دەتوانن لەم دۆخە ڕزگاریان بێت.