ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراوی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەی ئەنجامدا

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو لە پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایی دژی بڕیاری دامەزراندنی ٥٢ کەس لە هەڵەبجەوە بە پشتیوانی حزبی و واستەو خزم خزمێنە و بە بێ بوونی هیچ بانگەوازو خاڵبەندیەك گربدوونەوەی ئەنجام دا.

میهرەبان سەلام  

 

هەڵەبجە- سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە  بەردەم پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەک لەدەرچووانی دانەمەزراو بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایی سەبارەت بە دامەزراندنی ٥٢ کەس لە هەڵەبجەوە بە پشتیوانی حزبی و واسیەو خزم خزمێنە و بە بێ بوونی هیچ بانگەوازو خاڵبەندیەك گردبوونەوە.

 

شانۆ عەبدوڵا، دەرچوویەکی دانەمەزراوەو وتی: ئامانجمان ئەوەیە  لێپرسینەوە لە حکومەت و دەسەڵات و ئیدارەی هەڵەبجە بکەین، بۆ یاسا شکینی دەکەن، بۆ مافی دانەمەزراوان نادەن بۆ بانگەوازی  بۆ ناکەن بۆ ئەو دەرچووە دانەمەزراوانە هەن یاسا شکێنیان کردووەو پێویستە وەڵاممان بدەنەوە.

 

شیلان کەریم مەحمود، دەرجویەکی تری دانەمەزراوەو لەسالی ٢٠٠٩ دەرچووە و چوارەمی سەر ئاستی بەشەکەی بووەو وتی : لەساڵی ٢٠٠٩ فۆڕم پر دەکەمەوە هەر جارێک و بەجۆرێک پاشگەز دەبنەوە، هەمووشی ڕوونە بە واستەو واستەکاریەو هەرگیز بە نمرە نییە، چونکە ئەگەر وابوایە من لە ١٠ یەکەمەکەی کۆلێژەکەی خۆمم، هاوڕێکانیشمان نمرەیان بەرزەو دەرچووی بەشەکانن و بەلام دانەمەزراون و چونکە واستەیان نییە، سالانە دامەزراندن نەوەستاوە بەلام سەرجەمیان بە پشگریی حزبی بووە لەهەلەبجە مەرجی تەمەن  دانراوە بۆ دامەزراندن، حکومەت ١٥ ساڵ دامەزراندنی وەستاندبێت چۆن مەرجی تەمەن دادەنێت، پطویستە حکومەت ئەو دامەزراندنەش دەیکات دوور بێت لە پشتگیری حزبی.

 

وتیشتی: لەناو پارێزگای هەلڵبجە خۆیان دامەزراندنیان کردووەو تاوەکو ئیستا هیچ وەلامێکیان لێ نەگێڕاونەتەوە.

 

خۆپیشاندەران ماوەیەک بە حکومەت دەدەن تا وەڵام و ڕوونکردنەوەیان بدەنێ ئەگینا هەڵوێستی تریان دەبێت.