ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی وێنەی ژنانی وەزیر سانسۆر دەکات
ڕۆژنامەی Behadry Haredim کە ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی یەهودییە ئەرتۆدۆکسەکانە، وێنەیەکی کابینەی نوێی وەزیرانی بڵاوکردووەتەوە و وێنەی ژنانی سانسۆر کردووە.
ڕۆژنامەی Behadry Haredim کە ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی یەهودییە ئەرتۆدۆکسەکانە، وێنەیەکی کابینەی نوێی وەزیرانی بڵاوکردووەتەوە و وێنەی ژنانی سانسۆر کردووە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەی Behadry Haredim کە ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی یەهودییە ئۆرتۆدۆکسەکانە، لەسەر یەکێک لە هەواڵەکانی وێنەی کابینەی نوێی وەزیرانی ئیسرائیلی بڵاوکردووەتەوە کە سەرۆکی پارتی یامیناشی تێدایە، سانسۆری کردووەتە سەر وێنەی ژنانی کابینەکە.

لە وێنەکەدا ٩ ژنی وەزیری ئەو وڵاتە هەن، بەڵام لەکاتی بڵاوکردنەوەیان لە سایتەکەدا سانسۆر خراوەتە سەر ژنان و ڕوخسار و جلوبەرگەکانیان بە تەواوی تەڵخ کراوە، ئەم سانسۆرکردنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لای یەهودییە ئەرتۆدۆکسەکان دەرکەوتنی ژنان حەرام و قەدەغەیە.
ت.پ