پانێڵی نێودەوڵەتی بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی کۆبانێ
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی کۆبانێدا یەکەمین پانێڵی ئۆنلاین دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی کوشتنی ژنان لە جیهاندا ئەنجام دەدرێت.
ناوەندی هەواڵ
یەکەم پانێڵی ئۆنلاین سبەینێ لە چوارچێوەی کەمپەینی weaving for life بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوشتنی سیاسی ژنان، لەلایەن ڕێپاک'ەوە ئەنجامدەدرێت، لەم پانێلەدا ئامانجەکانی ئەم کەمپەینە هاوبەشی پێدەکرێت و وێنەیەکی تیرۆرکردنی ژنانی دیاری جیهان نیشاندەدات.
پلاتفۆرمی Weaving for Life سبەینێ یەکەمین پانێڵی خۆی ڕێکدەخات، لەو پانێڵەدا بەرنامە و ئامانجی کەمپینەکە و هۆکارەکانی پێکهێنانی ئەم پلاتفۆرمە ڕووندەکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش ڕاستی کوشتنی ژنانی پێشەنگ باسدەکرێت لە ڕێگای ئەو نمونانەی ئێستا لە ناوچە جیاوازەکاندا هەیە.
جۆجۆ گوان لە ڕێکخراوی ژنانی فلیپین، گابریلا و ئەلسیا درو لە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەمریکای لاتین، گفتوگۆیەکی سەرهێڵ و لەسەرخەت بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەبەن.
قسەکەران بریتین لە: وێڵما ئەلمێندراسلەی کۆڵۆمبیا، تریانا ڤاردانی ئیندۆنیزیا، فەوزی ئەفشاری ئەفغانستان و مێرال چیچهک کوردستان باس لە بابەتەکانی ڕۆژ دەکەن و جگە لەوەش، بەشداربووانی پانێڵەکە مافی قسەکردنیان پێدەدرێت.
یەکەمین پانێڵ کە بە زمانی ئینگلیزی، کوردی، عەرەبی و ئیسپانی بەڕێوەدەچێت، هاوکات دەبێت لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی گوندی حەلەنجە لە کۆبانێ، پانێڵەکە سبەینێ ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی کوردستان دەستپێدەکات.
بۆ سەیرکردنی پانێڵەکە، پێویستە لەم بەستەرەی خوارەوەدا ناو تۆمار بکرێت:
https://us02web.zoom.us/meeting/register/tZctcOmqqj8rGd2I_aHCprSLczdLYccW4tsd
هەروەها دەتوانیت لە کەناڵی YouTubeسەیری بکەیت: Weaving for Life
بۆ پەیوەندی کردن: [email protected]