چالاکی ژنان بۆ دەنیز پۆیراز لەلایەن پۆلیسی تورکەوە هێرشی کرایە سەر
لە ئیزمیر لەلایەن پۆلیسەوە بە گازی بیبەر و فیشەکی پلاستیکی هێرشکرایە سەر ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، کە دەیانویست چادری بەردەم بینای هەدەپە دوای تەواوبوونی چالاکییەکەیان کۆبکەنەوە.
ئیزمیر
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە سەردانی بنەماڵەی دەنیز پۆیرازیان لە شاری ئیزمیر کرد، ویستییان وێنەیەکی دەنیز پۆیراز هەڵیبواسن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگریان لێکرا.
ژنان دەیانویست چادرەکە لە بەردەم بینای ڕێکخراوی ئیزمیر-ی هەدەپە دوای تەواوبوونی چالاکییەکەیان لابدەن، لەلایەن پۆلیسەوە بە گازی بیبەر و فیشەکی پلاستیکی هێرشیان کرایە سەر.
لەکاتی لابردنی چادرەکەدا ژنان دەیانویست ڕێپێوانێک دژی کوشتنی دەنیز پۆریراز ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئیزمیرەوە هێرشیان کرایە سەر و ڕێگەییان پێنەدرا چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن، بەو هۆیەشەوە پۆلیس بە گازی بیبەر و فیشەکی پلاستیکییەوە هێرشیان کردە سەر ژنان.
ت.پ