لە تاران ٤٠٠٠ خێزان کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت لە مەترسیدایە
زەهرا بێهرۆزی ئازەر: ئەو ژنانەی خێزانەکانیان بەڕێوەدەبەن لە کاردا بە نهێنی دەیهێڵنەوە بۆئەوەی بە دوور بن لە پێشنیاری نەشیاو.
زەهرا بێهرۆزی ئازەر: ئەو ژنانەی خێزانەکانیان بەڕێوەدەبەن لە کاردا بە نهێنی دەیهێڵنەوە بۆئەوەی بە دوور بن لە پێشنیاری نەشیاو.
ناوەندی هەواڵ
لە ئێران ئەو ژنانەی خێزانەکانیان بەڕێوەدەبەن ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبنەوە، چونکە بەشێکی زۆری ژنان لە دوای جیابوونەوە یاخود مردنی هاوسەرەکانیان بە تەنها خێزانەکانیان بەڕێوەدەبەن.
دوایین ڕاپۆرت ئاژانسی هەواڵی ILNA لە ئێران دەربارەی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو ماڵانەی کە سەر بە ژنانن بڵاوی کردووەتەوە، کە تیایدا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ زەهرا بێهروزی ئازەر بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانی ژنان لە تاران کردووە.
زەهرا بێهروزی ئازەر پێشنیاری دابینکردنی پارەی داوە بۆ پاراستنی ئەو ماڵانەی کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، بە پێی ئەم پرۆژە یاسایە دەبێت لەسەرجەم بوارەکاندا پشتگیری بکرێن بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان، بەڵام مەترسی ئەوە هەیە شارەوانی جێبەجێی نەکات.
بەپێی ئاماری ئەو ماڵانەی کە لە تاران لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، زەهرا بێهروزی ئازەر ڕایگەیاندووە: "بەپێی ئەو سەرژمێرییەی تا ساڵی ٢٠١٦ کراوە، ٤٥٠ هەزار خێزان لە تاران هەیە کە ژنان بەڕێوەیان دەبەن، کە لە تەمەنی جیاوازدان و لە ٪٧٠ ئەو خێزانانە بەهۆی مردنی هاوسەرەکانیانەوەیە، لەم ڕێژەیەدا چوار هەزار ژن لە دۆخێکی هەستیاردان و لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە شارەوانی ئاشنا کراوە کە ئەگەر هاوکارینەکرێن زیانیان پێدەگات."
زەهرا نەوروزی ئازەر، ئاماژەی بە دۆخی کاری ژنانیش کرد: "ئەم ژنانە بەهۆی ئەوەی کە ئاگاداری مافەکانیان نین و کاتێک کاریان دەست دەکەوێت کرێیەکی کەمیان پێدەدرێت، بەگشتی ئەو ژنانە مووچەی پێویستیان پێنادرێت و لە ڕووی سۆزدارییەوە زیانیان پێدەدەن و پێشنیاری کاری نەشیاویان بۆ دەکرێت.
ئەو کێشە جدیەی کە ڕووبەڕووی ئەو خێزانانە دەبێتەوە ئەوەیە کە بەهۆی پێشنیار و داواکاری نەشیاوەوە دروست دەبێت کە وای لە ژنان کردووە لە شوێنی کار دا ڕاینەگەیەنن کە ئەوان بەتەنها ماڵ بەڕێوەدەبەن بۆ ئەوەی تووشی گێچەڵ نەبنەوە.