سافییە مامیشپور هاوڵاتیی دانیشتووی پیرانشار به کەفالەت ئازادکرا
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانی کوردستان، لە زیندانی ئورمیە، سافییە مامیشپور بە کەفالەت ئازاد کراوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ دووشەممە ٢١ی حوزەیران، سافییە مامیشپور بە کەفالەت ئازاد کرا، کە لە ڕۆژی ٢١ی ئایاردا لەسەر بڕیاری دەزگای هەواڵگری سوپای ئێران بانگکراوە و پاش لێپرسینەوە لەلایەن ئەو دەزگایەوە دەستگیرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ ئورمیە، بەپێی هەواڵەکانیش دوای دوو مانگ دوێنێ بە کەفالەت ئازاد کراوە.
سافیە، هاوژینی عوسمانی حاجی حوسێنی، ئەندامی کوژراوی سوپای پاسدارانە لە پیرانشار، کە پاش کوشتنی هاوژینەکەی، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی، بانگکران بۆ زیندانی زانیاریی سوپا، پاش لێپرسینەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئورمیە.
ت.پ