ژنە پەنابەرێکی کورد لە ئاوی یۆناندا خنکا

ژنێکی پەنابەر لە کاتی نقوم بوونی بەلەمێکی پەنابەران لە ئاوی یۆناندا لە ڕۆژی ٢٢ی تەمموز گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٢ی تەمموز، مونیرە حەیدەری پەنابەری کوردی گوندی زەردووی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، لەکاتی نقومبوونی بەلەمێکی پەنابەران لەگەڵ ٤٥ پەنابەری دیکە لە نزیک دورگەی کریتی یۆنان، خنکا.

 

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە کۆی ٤٥ سەرنشینی بەلەمەکە، ١٧ کۆچبەری هەرێمی کوردستان ڕزگارکراون، ٩ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن کە دوانیان خەڵکی میسرن، مونیرە حەیدەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش گیانی لەدەستدا.

 

ت.پ