عەبیر موسا، بۆ پلەی باڵای یەکێتی ژنانی ئەفریقا-ئاسیا دەستنیشانکرا

لەبەردەوامۆی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی جیاکاری جێندەری و لەپێناو چەسپاندنی یەکسانی ڕەگەزیدا، عەبیر موسای چالاکوان پلەی باڵای لە یەکێتی ژنانی ئەفریقا بەدەستهێنا. تونس

لەبەردەوامۆی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی جیاکاری جێندەری و  لەپێناو چەسپاندنی یەکسانی ڕەگەزیدا، عەبیر موسای چالاکوان پلەی باڵای لە یەکێتی ژنانی ئەفریقا بەدەستهێنا.

تونس

 

پەرلەمانتار و سەرۆکی پارتی دەستووری ئازاد لە تونس "عەبیر موسا"، لەلایەن یەکێتی ژنانی ئەفریقا-ئاسیا، کە وەزارەتی دەرەوەی میسر سەرپەرشتی دەکات بۆ پلەیەکی باڵا دەستنیشان کرا.

بڕیارەکە لەلایەن ئەمەل مەسعود، ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەفریقا دەرچووە، تا عەبیر موسا پۆستێکی باڵای پێبدرێت لەپێناو بەرەوپێشبردنی دیموکراسی، یەکسانی و نەبوونی جیاکاری ڕەگەزی، ئاین، سێکس، هەروەها بەهێزکردنی ژنان و پێشێلنەکردنی مافەکانیان.

عەبیر موسا، یەکێکە لەو ژنانەی هەمیشە بە ڕووی نایەکسانییەکاندا وەستاوەتەوە بە شێوەیەک پێشتریش بە ڕووی ڕژێمی نا دادپەروەری تونسدا وەستاوەتەوە.

عبیر موسا، پارێزەر و سیاسەتمەندارێکی تونسیە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ە بڕوانامەی ماستەری لە یاسادا بەدەستهێناوە، لە ساڵی ٢٠١٢ لە کۆبوونەوەی دیموکراسی دەستوریدا وەک جێگری سکرتێری گشتی ژنان دەستنیشانکرا، پاشان لە ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندی بە بزوتنەوەی دەستووریەوە کرد و وەک سەرۆکی بزوتنەوەکە دەستنیشانکرا.