دەوڵەتی تورکیا بناری قەندیلی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکیا تا درەنگانیکی دوێنێ شەو ژمارەیەک گوندی بناری قەندیلی بۆردومان کرد، بەو هۆیەشەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەتووەتەوە، بەردەوامی فرۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە. ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا تا درەنگانیکی دوێنێ شەو ژمارەیەک گوندی بناری قەندیلی بۆردومان کرد، بەو هۆیەشەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەتووەتەوە، بەردەوامی فرۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی کورتەک، قەڵاتوکان، بەردقەڵشیو، لێوژە، زێوکە، ئیندزێ و چیای بێرمکەیان کردووە، بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی بە تەواوی نەزانراوە.
ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بە درێژای دوێنێ شەوی ڕابردوو تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بووە، فڕۆکە جەنگیەکانیش بە ئاسمانی ناوچەکەد سوڕاونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دەوڵەتی تورکیا ژمارەیەک گوندییان بۆردومان کردووە، ئەوانیش گوندەکانی کونەکۆتر، ماونان، ئیندزە، لێوژە، زەنگەلین، گەلی تەوەرەش لە ناوچەکانی بناری قەندیل و چەند گوندێکی سنوری وەرتێشیان بۆردومان کردووە.