هەڵمەتێک دژی توندوتیژییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەستیپێکرد

ژنانی هاوپەیمانی ڕۆژنامەوانی CFWIL دژی توندوتیژی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسنی ژن لە تورکیا هەڵمەتیکی واژۆ کۆکردنەوەیان دەستپێکرد. ناوەندی هەواڵ

ژنانی هاوپەیمانی ڕۆژنامەوانی CFWIL دژی توندوتیژی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسنی ژن لە تورکیا هەڵمەتیکی واژۆ کۆکردنەوەیان دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوپەیمانی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ساڵی ٢٠١٧ لە نیویۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزراوە، دوێنێ بەیاننامەییەکیان دژی ئەو توندوتیژیانەی دەکرێتە سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاند، تێیدا هاتبوو "زیادبوونی توندوتیژی پۆلیس بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان قبوڵ ناکرێت، دەمانەوێت کۆتایی بە توندوتیژی سیستماتیکی پۆلیس بهێنرێین کە ڕۆژنامەنووسان بە ئامانج دەپێکن".

 

هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤٤ ژنی ڕۆژنامەنووس لە تورکیا توندوتیژیان لەلایەن پۆلیسەوە بەرامبەر ئەنجامدراوە، بە تایبەت لە کاتی ڕووماڵی بابەت و ڕووداوە مەیدانییەکاندا، هەروەها سێ جار هەڵیانکوتاوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان لە ماڵەکانیاندا، ١٣ ڕۆژنامەنووسیش لە کاتی ڕووماڵی ڕووداوەکاندا دەستگیرکراون.

 

هەر بەپێی بەیاننامەکە ئاماری توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس هێندە و نیوی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، کە توندوتیژی زارەکی و جەستەیی لە دیارترین جۆرەکانن کە بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراون، لەبەر ئەوەش، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆییان دژی فشاری پۆلیس بۆسەر ڕۆژنامەنووسان دەستپێکردووە، داواش لە دەسەڵات دەکەن دژی ئەو توندوتیژیانە بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس بوەستنەوە.