هەڵمەتێک دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین ئەنجامدەدرێت

دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی بڵاوکردنەوەی هەشتاگی تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین ڕاگەیاندووە، لەلایەن هاوڵاتیانیشەوە هاشتاگەکە بەردەوام بڵاو دەکرێتەوە. ناوەندی هەواڵ

دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی بڵاوکردنەوەی هەشتاگی تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین ڕاگەیاندووە، لەلایەن هاوڵاتیانیشەوە هاشتاگەکە بەردەوام بڵاو دەکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دژی ئەو داگیرکارییانەی کە دەوڵەتی تورکیا ماوەی سێ ساڵە لە شاری عەفرین ئەنجامی دەدات، هاوڵاتیانی ئەو شارە هەڵمەتێکیان بڵاوکردنەوەی هەشتاگیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوی #TURKEYSCRIMESINEFRIN ڕاگەیاند.

بڵاوکردنەوەی ئەو هەشتاگە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پاش ئەو داگیرکاری و پێشلکاریانەی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین دێت، کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوام ماڵی هاوڵاتیان وێران دەکات، کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن.

 

هەروەها بەپێی ئامارەکانی ناوەندی بە بەڵگەکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین، لە سەرەتای داگیرکردنیەوە تا ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ٧ هەزار و ٧٥٤ کەس فڕێندراون، چارەنووسی سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیان نادیارە، لەنێویشیاندا ١٨١ ژن هەن، وە ٩٨ ژن لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.