منداڵان ڕووبەڕووی توندوتیژی ئەلەکترۆنی دەبنەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا دەرکەوتووە ٪١٦ی منداڵانی تەمەن ١١ بۆ ١٥ ساڵ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بەرکەوتەی هەراسانکردنی ئۆنلاین بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەبارەی بەرکەوتنی منداڵان و هەرزەکاران بە توندوتیژی ئەلیکترۆنی لێدا و لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژەی بەوەکردووە، ٪١٦ی منداڵانی تەمەن نێوان ١١ بۆ ١٥ ساڵان ڕایانگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرکەوتەی هەراسانکردنی ئۆنلاین بوون، ئەم ژمارەیە زیاترە بە بەراورد بەو ژمارەیەی کە چوار ساڵ لەمەوبەر تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڕاپۆرتێک بڵاوکردەوە کە داوا لە هەموومان دەکات بەرەنگاری هەموو هەراسانکردن و توندوتیژیەک ببەنەوە کە لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە بەر منداڵەکانیان دەکەوێت.

 

لە بەیاننامەکەدا پێداچوونەوە بەو شتانەدا کراوە کە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تێیدا هاتووە ٪١٣ی حاڵەتەکانی هێرشکردنە سەر ئەلیکترۆنی لەم گرووپە تەمەنییەدا تۆمارکراون، و ژمارەکانی پەیوەست بە هەراسانکردنی جەستەیی بە بەردەوامی بوونیان هەیە، لەکاتێکدا چوار ساڵ بەر لە ئێستا ڕێژەکە ٪١٠ بوو.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕوونیکردەوە بەرزترین ئاست لەنێو کوڕان تۆمارکراوە لە بولگاریا، لیتوانیا، پۆڵەندا و مۆڵدۆڤا، کەمترین ئاست بۆ ئەم تەمەنە لە ئیسپانیا بووە، کە هەرزەکارێک لە هەر هەشت هەرزەکارێک ڕایگەیاندووە کە لەلایەن یەک یان چەند هەرزەکارێکەوە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە هەراسان کراوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ٢٧٩ هەزار منداڵ و هەرزەکار لە ٤٤ وڵات و هەرێم لە سەرانسەری ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست و کەنەدا بوونیان هەیە، هەراسانکردنی ئۆنلاین لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بۆ کوڕان و ١٣ ساڵی بۆ کچان گەیشتە لوتکە.

 

ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردەوە، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ پەروەردەکردنی گەنجان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوازێکی هەیە، خێزانەکان و خوێندنگەکان هەوڵی تەواوەتی بدەن بۆ ڕێگریکردن لەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە نەوجەوانان دەکرێت، لە هەمان کاتدا یاساکانی پەسەندکراو بۆ ڕێکخستنی کارەکانی سۆشیال میدیا بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە هەراسانکردنی ئۆنلاین کاریان پێبکرێت.