فێستیڤاڵی مەیلێ بۆ هەلەوجە بەڕێوەچوو

بە مەبەستی زیندوو هێشتنەوەی کولتووری رەسەنی کوردەواری و پاراستنی لە لەناوچوون، ژمارەیەک لە چالاکوانان فێستیڤاڵی مەیلێ بۆ هەلەوجەیان ساز کرد.

هەڵەبجە

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە شاری هەڵەبجە، بە پێشەنگایەتی ژمارەیەک لە چالاکوانانی ناوچەکە فێستیڤاڵی مەیلێ بۆ هەلەوجە بەڕێوەچوو.

 

ڕوناک ساڵح، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە وتی: من چالاکوانی مەدەنیم و ساڵانێکە لە بواری کەلەپووری کار دەکەم و هیواخوازین بتوانین کولتوور و کەلەپوور و فۆلکلۆرمان زیندوو بهێنینەوە، لەم فێستیڤاڵەشدا لە ڕێگەی هونەرەوە کولتوورەکەمان زیندوو دەکەینەوە، بەدەر لەو کارەساتانەی بەسەر شارەکەدا هاتووە، هەروەها یادی کارەساتەکانیش دەکەینەوە، خوازیارین ڕۆژێکی شاد بۆ هەڵەبجە دروستبکەین.

 

ڕوناک ساڵح دەربارەی ناوی فێستیڤاڵەکە وتی: جاران چالاکییەکان لە ژێر چەتری ناوی عەشیرەتگەری و خیوەتگا دەکرا، بەڵام ئێستا دەمانەوێت بیکەین بە ناوی شارەکەوە تا هەموو پێکهاتە و کولتوور و کەلەپوورەکان لە خۆیدا کۆبکاتەوە.

 

فێستیڤاڵەکە بە چالاکی هونەری و میوزیک و بە بەشداری هاوڵاتیان کۆتایی هات.