١٠ زیندانی لە زیندانی شاکران سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێندرا

لە زیندانی ژنانی شاکران لە ئیزمیر، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە مانگرتن لە خواردن، ١٠ ژن لە نێویاندا هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک، سزای ١١ ڕۆژ زیندانیی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

١٠ ژن لە زیندانی شەکرانی ئەزمیر، کە بەشدارییان لە مانگرتن لە خواردن کردبوو بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورددا، سزای ١١ ڕۆژ زیندانیی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێندرا.

 

ئەو زیندانیانەی کە ١١ ڕۆژ زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێنرا، بریتین لە: هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک، ئایشە کایرا، ئەسما باشکالی، ڕەهشان ئایدن، مەسیل دەمیرئاڵپ، عەزیمە ئیشیک، مەهتاب کیار، هەدیە ئۆزتورک، فیگەن شاهین و ئەسمەر ئەیاس.

 

ئەشکەنجەدانی دەروونی لە بەشی A-8

لە لایەکی دیکەوە ئەو زیندانییە سیاسیانەی لە بەشی A-8 دەمێننەوە بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژی چالاکییەکانی دژی سەپاندنی قەیوم لە وان، تا ئێستا، هەموو ڕۆژێک پاسەوانێک دەرگاکەیان دەکاتەوە و خاولی تەڕ و ئاگریان نیشان دەدات و هەراسانیان دەکەن، زیندانییەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە  کە مانگی ٣ جار خانەکانیان دەگەڕێن و هەموو جارێک زبڵ و خۆراک فڕێدەدەن بۆ سەر زەوی و ڕووبەڕووی مامەڵەی نامرۆڤانە دەبنەوە.