حەسەکە، هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەستی پێکرد

بە ئامانجی دامەزراندنی شارەوانی بە ڕێگەیەکی دیموکراسی، پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە و کۆنگرەی ستار هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری حەسەکە بەڕێوە دەبەن.

حەسەکە

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکەور و ڕۆژهەڵاتی سوەریا ڕایگەیاند، ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت. ڕۆژی ١٧ی نیسان، کۆنگرەی ستار، کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا و پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە هاوپەیمانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ڕاگەیاند.

 

لە ٢٤ی نیساندا کۆنگرەی ستاری شاری حەسەکە هەڵبژاردنی دیاریکردنی کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی حەسەکەی ئەنجامدا و کاندیدی ژنی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ڕاگەیاند. ئەمڕۆ پەیەدە و کۆنگرەی ستار هەڵبژاردنیان بۆ دیاریکردنی کاندیدی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی شارەکە دەستپێکرد.

 

ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکە لە ٣ ناوەندی گەڕەکی ساڵح بەڕێوەدەچێت و لە کاتژمێر ٩:٠٠ی سەر لە بەیانی دەستی پێکردووە، کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی دێت، ئەندامانی کۆنگرەی ستار، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، پەیەدە و هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە ناوەندەکانی هەڵبژاردن دەنگیان دا.

 

هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دیموکراتیانە بەردەوامە و کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئەمڕۆ ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.