چەند هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوە و دواخستنی تووشبوون بە زەهایمەر دەخرێتەڕوو

لە توێژینەوەیەکدا چوار هەنگاو بۆ کەمکردنەوەو دواخستنی تووشبوونی مرۆڤەکان بە زەهایمەر دەخرێتەڕوو، کە وەرزش و فێربوون یەکێکن لە هەنگاوە بەردەوامەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشی زەهایمەر تووشی کەسانی بەتەمەن دەبێت و دەبێتە هۆی بێئاگاییان لە دەوروبەری خۆیان و گەڕانەوەیان بۆ ژیانی ڕابردوو، بەڵام توێژینەوەکان دەریدەخەن چەندین هەنگاو هەیە کە دەتواندرێت بیگریتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەرو دواخستنی.

 

بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی توێژینەوە و خۆپاراستن لە نەخۆشی زەهایمەر، چوار ڕێگەی کاریگەر هەیە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی ئەم نەخۆشییە، بریتیین لە:

 

١. وەرزشی جەستەیی بەردەوام دەتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر تا ٥٠% کەم بکاتەوە، جگە لەوەش، وەرزشکردن دەتوانێت دابەزینی زیاتریش لەو کەسانەدا خاو بکاتەوە کە پێشتر کێشەی بیرچوونەوەی کورتخایەنیان لەگەڵ بووە.

 

٢. گۆشەگیری بۆ مرۆڤ باش نییە، مانەوەی مرۆڤ لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا ڕەنگە لەدوای تەمەن لە نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەر و بیرچوونەوە بیپارێزێت.

 

٣. کێشی زیادە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و جۆرەکانی تری بیرچوونەوە، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کێشیان زیادە لە تەمەنی ناوەڕاستدا ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر دوو هێندە زیاترە و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە وەک ئاردی سپی و برنجی سپی و مەعکەرۆنی دەبێتە هۆی مەترسی زیاتری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن کە دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک.

 

٤. بەردەوامی لە فێربوونی شتی نوێ و گەشەپێدانی مێشک.