ئێزدییەکان لە شەنگال قوبەی شێخ مەندیان  پیرۆز کرد

جەژنی قوبەی شێخ مەند لە گوندی درێجێ لە شەنگال پیرۆزکرا، ئێزدییەکان کە بەشدارییان لە پیرۆزکردنی  جەژنەکەدا کرد، بۆ شەڕڤانان کە لە پێناوی ئازادی شەنگالدا گیانیان لەدەستدا و بۆ ژنانی ئێزدی کە هێشتا لە دەستی چەتەکاندان لەناو قوبای شێخ مەند مۆمیان داگیرساند.

شەنگال

 

کۆمەڵگەی ئێزدی بە خاوەنداری و پیرۆزکردنی جەژنەکانیان، کولتووری خۆیان دەپاریزن، یەکێک لە جەژنە گرنگ و پیرۆزەکانی ئێزدییەکان جەژنی قوبەیە، هەموو ساڵێک، بە ڕیورەسم هەموو قوبەو پەرستاگاکانی ئێزدییەکان دەڕازێندرێنەوە، نوێدەکرێنەوە لە ڕێگەی نەریتە ئاینییەکانەوە ئەنجام دەدرێت کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

 

هەموو ساڵێک لە کۆتایی مانگی نیساندا، کۆمەڵگەی ئێزدی جەژنی قوبەی شێخ مەند پیرۆزدەکات، ئەم جەژنە بەپێشەنگایەتی هۆزی سیمۆقیان پیرۆز دەکرێت و له تەواوی شەنگالەوە ئێزدییەکان بۆ ئەو مەبەستە ڕوو لە گوندی درێجی دەکەن.

 

ئەمساڵ پیرۆزکردنی جەژنی قوبەی شێخ مەند لە ٢٥ی نیسان دەستیپێکرد و دوێنێ لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا کۆتایی هات، ئەو ئێزدیانەی کە بەشدارییان کردبوو، نزایان بۆ شەهیدان و ژنانی ئێزدی کرد کە هێشتا لە دەستی چەتەکانی داعشدان.

 

"هیوادارین هەموو ساڵێک پێکەوە قوبە پیرۆز بکەین"

ئیلخان خه له ف و ئیمشێ عه لی له باره ی کۆبوونه وه که وه بۆ ئاژانسه کانمان قسه یان کرد و جه ژنه که یان بۆ هه مووان سازکرد

 

ئیلخان خەلەف باسی لەوە کرد، جەژنەکە لە ساڵانی پێشوودا باشتر بووە، چونکە دڵیان ئاسوودە بووە و وتی: ئەمە قوبەیەکی جوانە و هیوادارین هەموو ساڵێک بێینە قوبە، خوای گەورە ئاشتی و ئارامی ببەخشێت بە هەموو مرۆڤایەتی. شێخ مەند ڕەحم بە هەموو کەسوکارمان بکات.

 

"بە هیوای ئەوەی ببێتە جەژنێکی خێرو خۆشی"

ئەمشێ عەلی جەژنی لە هەموو تێکۆشەرانی ئازادی و خۆبەخشانی ئێزدی پیرۆز کرد و وتی: خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ هەموومان کۆبووینەوە و مەراسیمەکانمان ئەنجام دا، دوای فەرمانەکە ئێزدییەکان هاتنەوە سەر خۆیان و قوبەیان پیرۆز کرد، شێخ مەند خاوەنی ئێمەیە، نزاکەی بۆ هەموو کەسێکە، پاشای حەلەب بوو و چەند باسی بکەین هێستا کەمە، بەو هیوایەی کە دەرگایەکی باش بەڕووی هەموو ئێزدییەکاندا بکرێتەوە و هەمووان بە ئاشتی و ئارامی بژین، ئەم جەژنە لە یەژەشەو یەبەشەو گەریلاکان کە لە لوتکەی چیاکان تێدەکۆشن پیرۆز دەکەم، بە هیوای ئەوەی جەژنێکی خێر و خۆشگوزەرانی بێت و هەموو ئێزدیەکان و ئەوانەی لە پێناوی ئێزدییەکاندا تێدەکۆشن سەرکەوتوو بن.

 

جێی ئاماژەیە کە هەموو ساڵێک هەموو پەرستگا ئێزدییەکان بە دانانی پەری و هیلالی ئێزدییەکان و بە جەژن و شادییەوە قوبەکان نوێ دەکرێنەوە و ئەمەش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕێگەی نەریتی ئاینییەوە ئەنجام دەدرێت.