ئەوانەی پشتیوانیان لە ناڕەزایەتییەکان دەکرد دەستگیرکران
ژمارەیەک هاوڵاتی لە کاتی گردبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی خەڵکی خووزستان و ناڕەزایی دەربڕین لە دۆخی مەشهەد دەستگیرکران.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە یەکی ئاب بۆ پشتیوانی خەڵکی خووزستان لە میانەی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییدا ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان لەناویاندا "فەتمە پەهری" ئامادە بوون، لەلایەن هێزه ئەمنییەکان دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
گردبوونەوەکە لە پارکی میلەت لە مەشهەد بەڕێوەچوو، بە هاتنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان توندوتیژی لێکەوتەوە، هەروەها خەڵکەکە بۆ پشتیوانی خەڵکی خوزستان دروشمیان دەوتەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییان کرد.
لە دوای خۆپیشاندانەکان، دایکی شەهید عەبان میلاد مۆهاقی، هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی خوزستان دەربڕی و وتی "ئێوە تەنیا نین، ئێمە ئازارێکی هاوبەشمان هەیە، بەو هیوایەی ڕۆژێک بتوانین لە وڵات و خاکەکەمان بە ئارامی بژین".