یەختێک بە ٤٣ کۆچبەری کوردەوە نادیارە
سایتی پشتی نیوز بڵاویکردەوووە کە چەند ڕۆژێکە یەختێک بە ٤٤٣ کۆچبەری کوردەوە لەنێوان ئاوی یۆنان- ئیتاڵیا نادیارە، هیچ هەواڵێک لەو کۆچبەرانە نییە. ناوەندی هەواڵ
سایتی پشتی نیوز بڵاویکردەوووە کە چەند ڕۆژێکە یەختێک بە ٤٣ کۆچبەری کوردەوە لەنێوان ئاوی یۆنان- ئیتاڵیا نادیارە، هیچ هەواڵێک لەو کۆچبەرانە نییە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئەو زانیارییانەی سایتی پشتی نیوز تایبەت بە کۆچبەران بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کۆچبەرانە ماوەی چەندی ڕۆژێکە دیارنەماون، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا یەختەکە لە ناوچەیەکی یۆنانەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە، بەڵام ماتۆڕی یەختەکە لە کاردەکەوێت، کۆچبەرە کوردەکان پەیوەندیان بە هێزەی دەریاوانی یۆنانەوە کردووە تا ڕزگارییان بکەن،بەڵام دواتر دەنگیان نەماوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی دەریاوانی یۆنان ڕەتیان کردووەتەوە کەسیان دەستگیرکردبێت، هەروەها مۆبایلی کۆچبەرە کوردەکان کارناکات، بۆیە گومان دەکرێت کۆچبەرەکان بە نایاسایی و نهێنی دیپۆرتی تورکیا کرێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە شەوی ٢٢ی مانگی ڕابردوو یەختێکی دیکە لەنزیک دورگەی کریتی یۆنان نوقوم بووە، کە لە کۆی ٤٧ کەس، ٤٠ کەسیان کوردبووە، بەڵام تا ئێستا ٧ کەسیان بێ سەروشوێنن.