کۆنگرا ستار و نوێنەرایەتی هەدەپە هێرش بۆ سەر خێزانە کوردە شەرمەزار دەکەن

کۆنگرا ستار لە ڕاگەیاندراوێندا هێرشکردنە سەر خێزانیکی کورد لە شاری کۆنیا بە تاوانێکی شەرمەزارکارانە وەسف دەکەن، بە بەردەوامی داگیرکاری و هێرش بۆ سەر کورد ناوی دەبات، دەڵێت "ئەم تاوانانە لە پێش چاوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت، چونکە نابینن و نایبیستن و تێناگەن"، هەروەها نوێنەرایەتی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند ئاکەپە و مەهەپە بە چەندین شێوازی جیاواز هەوڵی لەناوبردنی کورد دەدەن. ناوەندی هەواڵ

کۆنگراستار لە ڕاگەیاندراوێندا هێرشکردنە سەر خێزانیکی کورد لە شاری کۆنیا بە تاوانێکی شەرمەزارکارانە وەسف دەکەن، بە بەردەوامی داگیرکاری و هێرش بۆ سەر کورد ناوی دەبات، دەڵێت "ئەم تاوانانە لە پێش چاوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت، چونکە نابینن و نایبیستن و تێناگەن"، هەروەها نوێنەرایەتی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند ئاکەپە و مەهەپە بە چەندین شێوازی جیاواز هەوڵی لەناوبردنی کورد دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرا ستار لە هەرێمی عەفرین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕاگەیاندراوێک وێڕای شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی ئەوخێزانە کوردەی لە شاری کۆنیا لەلایەن ژمارەیەک فاشیستەوە کۆمەڵکوژکراون، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کە ئەمە یەکەم تاوان نییە بەرامبەر کورد لە تورکیا ڕودەدات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەمە یەکەم تاوان نییە، دوێنێ دەنیز پۆیراز لە ئیزمیر بوو، ئەمڕۆ خێزانێکی کورد لە کۆنیا، ئەم تاوانانە لە پێش چاوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت، چونکە نابینن و نایبیستن و تێناگەن.

هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "ئەم تاوانانە نیشانەی شەرمەزارییە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی، وەک ژنانی عەفرین و شەبا بە توندترین و تەشەر ئەم تاوانە بە پێچەوانەی بنەما مرۆییەکان ئیدانە و مەحکوم دەکەین، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان دەکەین کە بێدەنگی بشکێنن و بە ئەرکی خۆیان هەستن کە لێژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانە دیاریبکەن".

 

لەبەرامبەردا هەر ئەمڕۆ نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی کۆمەڵکوژی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیا ڕایگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە بە تاوانی جۆراوجۆر و بێ بنەما کوردەکان تاوانبار دەکەن و دەیانکوژن، لای ئەوان کورد هیچ کات باش نییە، تەنها ئەوانە باشن کە مردون.

لە بەشیکی دیکەی کۆنگرەکەشدا ڕایانگەیاند کە "دەوڵەتى تورک باشورى کوردستانى داگیرکردووە و ڕۆژ ڕۆژى یەکێتى کوردە و کاتى بەرهەمهێنانى یەکێتى نەتەوەییە و لە ئێستادا، کورد ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکات و داوا لە دۆستانى گەلەکەمان لە جیهان دەکەین بەتایبەت لە باشوورى کوردستان کە لە دژى فاشیزمى ئاکەپە و مەهەپە، بێنە دەنگ و تێکۆشان بکەن".