داوای بەهەند وەرگرتنی بڕیارەکەی یونسکۆ دەکرێت

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پیرۆزبایی بەبۆنەی بڕیارەکەی ڕێکخراوی یونسکۆ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەورامان کرد، داواشیان کرد لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی پاراستنی ناوچە کەلەپوریەکان بدرێت. هەڵەبجە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پیرۆزبایی بەبۆنەی بڕیارەکەی ڕێکخراوی یونسکۆ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەورامان کرد، داواشیان کرد لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی پاراستنی ناوچە کەلەپوریەکان بدەن.

هەڵەبجە

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە یانەی سیاوچەمانەی پارێزگای هەڵەبجە کۆنگرەییەکی ڕۆژنامەنووسی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراو و کەسایەتییە دیارەکانی هەڵەبجە ئەنجامدرا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هەورامان و کەلتورناسان کرد، داواشی لە پەرلەمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، تا بڕیارەکەی ڕێکخراوی یونسکۆ بەهەند وەربگرن.

هەروەها داوای کرد، کە گرنگی زیاتر بە پاراستنی ناوچە کەلتورییە و شوێنەوارییەکان بدرێت و ناوچەکان ئاوەدان و نۆژەن بکەنەوە، یاسای پێویست بە پاراستنی شوێنەوارەکان لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ٢٧ ئەم مانگەدا ڕێکخراوی یونسکۆ لە ٤٤ دانیشتنیدا ناوچەی هەورامانی تەختی وەک ناوچەیەکی کەلتوری لەسەر ئاستی جیهان خستە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە.