ئەو کەسانەی لە فەرمانەکەدا گیانیان لەدەستدا بەبیرهێنرانەوە

هەزاران ئێزدی کە حەوت ساڵ پێش ئێستا لە شەنگال بە بەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژکران، بە بەشداری هەزاران کەس لە مەراسیمێکدا بەبیرهێنرانەوە، سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرا لە گر زەرک و تل عزێر و سیبا شێخ خدر بەخاک سپێردران و بەڵێنی لەبیرنەکردنیان درا.

هەزاران ئێزدی کە حەوت ساڵ پێش ئێستا لە شەنگال بە بەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژکران، بە بەشداری هەزاران کەس لە مەراسیمێکدا بەبیرهێنرانەوە، سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرا لە گر زەرک و تل عزێر و سیبا شێخ خدر بەخاک سپێردران و بەڵێنی لەبیرنەکردنیان درا.

شەنگال

 

نزیکەی ٨٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگالدا هەیە کە هەزاران ئێزدی تێدا کۆمەڵکوژ کراون و چەندین گۆڕی دیکەش هەن، تا ئێستاش تەنها ١٢ گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدراونەتەوە، ئێوارەی ٣ی ئاب بە مەراسیمێک شەنگالییەکان بۆ بیرهێنانەوەی ئەو کەسانەی لە فەرمانەکەدا کۆمەڵکوژ کران، ڕوویان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرد، مەراسیمەکە لەلایەن کۆمیتەی شەهیدانی شەنگالەوە رێکخرابوو، تێیدا تاژێ، پادێ و هەزاران خەڵکی شەنگال و فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری باتمان و سەمرا گوزەل وتەبێژی تەژەئە بەشداربوون.

 

"فەرمانەکە وەک کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و ئەنفال وایە بۆ ئێمە"

دەستینا گەرمیانی، لەسەر ناوی شاندی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە باشوری کوردستانەوە قسەی کرد و وتی: فەرمانەکە تەنها لە سەنگال و باشوری کوردستاندا نەماوەتەوە، پێویستە هەست بەم فەرمانە بکرێت، ئەو کەسانەی بەشێک بوون لە فەرمانەکە لە باشوری کوردستان دەسەڵاتدارن و بۆ ئەوەی سزا بدرێن، دەبێت هەموو شتێک بکرێت، فەرمانی شەنگال بۆ ئێمە وەک ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە وایە و جیاوازی نییە.

 

بەپێی باوەڕی ئێزدییەکان جەستە ئامانەتی خاکە

لە هێرشی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا جەستەی هەزاران کەس "ئامەنەتی خاک" کران، بەپێی باوەڕی ئێزدییەکان هەر کەسێک لەسەر خاکی خۆی نەمرێت ئەوا "ئەمانەتی خاکە" ئەو کەسانەشی بوونە قوربانی کۆمەڵکوژییەکەی و گیانیان لەدەستدا بە ئەمانەتی خاک دەناسرێن.

ت.پ