یەکێتی نەتەوەیی ژنانی تونس، داوای کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان دەکات

یەکێتی نەتەوەیی ژنانی تونس بانگەوازی خەبات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان دەکات، پرەنسیپی یەکسانی و هاووڵاتیبوونی کاریگەر بۆ ژنان دەکات، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن و ئەو ژنانەشی کە خاوەنی بڕوانامەی زانکۆن.

تونس

 

یەکێتی نەتەوەیی ژنانی تونس، لە ٦ی ئابدا داوای گۆڕینی خێرای سیستمی هەڵبژاردن و سیاسییان کرد و هەروەها داوایانکرد بەرپرسیارێتی ئەو کۆمەڵەیەش ئاشکرا بکرێت دەرماڵە و سەرمایەی گوماناوی دەبات کە هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی ژنان دەکات.

 

پێویستە داخوازییەکانی گەلی تونس جێبەجێبکرێت

یەکێتی ژنانی تونس ڕایگەیاندووە، کە ئەوان پشتگیری لە داواکارییەکانی گەلی تونس دەکەن، کە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢١ بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، داوای وەڵام لە حکومەت دەکەن.

 

هەروەها ئاماژەیان بەوەشدا کە بە یەکێتی و باوەڕی دەستکەوتەکانی ژنان و پاراستنیان دەستەبەر دەبێت، دوپاتیشیان کردەوە، کە پێویستە لەبەرامبەر هەموو ئەو کەسانەدا بوەستنەوە کە هەوڵی کەمکردنەوە و پێشێلکردن و هەڕەشەکردن لە بەهاکانی ژنانی تونس دەدەن.

 

ت.پ