لە دهۆک زۆرترین توندوتیژی تۆمارکراوە
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەزار و ٥٩ توندوتیژی تۆمارکراوە، ١٠ دەستدرێژی سێکسی تێدایە، پارێزگای دهۆکیش زۆرترین توندوتیژی تێدا ئەنجامدراوە. ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەزار و ٥٩ توندوتیژی تۆمارکراوە، ١٠ دەستدرێژی سێکسی تێدایە، پارێزگای دهۆکیش زۆرترین توندوتیژی تێدا ئەنجامدراوە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا هەزار و ٥٩ توندوتیژی تۆمارکراوە.
لە ئامارەکەدا دەرکەوتووە کە هەزار و ٤٤ سکاڵا دژی توندوتیژی تۆمارکراوە، حاڵەتێکی کوشتن هەبووە، چوار خۆسوتان و ١٠ دەستدرێژی سێکسی هەبووە.
لە ئاستی پارێزگاکاندا مانگی حوزەیران زۆرترین ڕێژەی توندوتیژی لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە، تێیدا ٣٣٩ توندوتیژی تۆمارکراوە، پارێزگای سلێمانیش دوای ئەو دێت، کە ٣٠٤ توندوتیژی تۆمارکراوە، لە هەولێریش ٢٣٨ توندوتیژی تۆمارکراوە.
لە گەرمیان ٨٨ توندوتیژی، لە ڕاپەڕین ٤٩ توندوتیژی و لە سۆرانیش ٤١ توندوتیژی تۆمارکراوە.