یادی بینا سوتاوەکەی سیروان کرایەوە

٣٥ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بەرکەوتنی تۆپ بە قوتابخانەیەکی تەواو نەکراودا لە ناحیەی سیروان کە بەهۆیەوە ٢٠٠ هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.

هەڵەبجە

 

ئەمڕۆ ٣٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کارەساتی بینا سوتاوەکەی ناحیەی سیرواندا، کە بەھۆی بەرکەوتنی تۆپێك بە یەکێك لە قوتابخانە تەواونەکراوەکانی ناحیەکەدا، کە ھاوڵاتیانی ئاوارەی گوندەکانی ھەورامانی تێدا نیشتەجێ بوو بوون، زیاتر لە ٢٠٠ ھاوڵاتی لە ژن و پیاو و منداڵ شەھید بوون و دەیان کەسیش برینداربوون .

٦ی ئابی ١٩٨٨ بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و عێراق زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان ئاوارەبوون، دانیشتوانی هەورامانیش ماڵەکانیان بەجێهێشت و بەشێکیان لە ناحیەی سیرواندا گیرسانەوە، بەشێک لەو هاوڵاتیانە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە لە قوتابخانەیەکی تەواو نەکراودا لە ناحیەی سیروان مانەوە، بەر لە ٣٥ ساڵ تۆپێک بەر قوتابخانەکە دەکەوێت و ٢٠٠ هاوڵاتی شەهید بوون و بەدەیانی دیکەش بریندار بوون

 

لەم یادەدە بڕێوەبرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سەری ڕێز بۆ شەھیدانی بینا سوتاوەکەی سیروان و تەواوی شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنین.

 

ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە مەراسیمی شایستە بەو یادە ڕێکدەخات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا  و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت بۆ خۆپارێزی ھیچ مەراسیمێك ڕێکنەخرا، تەنھا چەند کەسێك وەك ڕێز بۆ گیانی ئەو شەھیدانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بینا سوتاوەکەدا بەبێدەنگی چەند ساتێك وەستان تاوەکو یادی شەهیدان پیرۆز بکەن.

 

ت.پ