مەغریب، ئەو کوڕەی دایکی خۆی کوشت دەستگیرکرا
ڕۆژی ٤ی ئاب کوڕێک دایکی خۆی کوشت و پاشان سەری لە لاشەی جیاکردەوە، لە ڕۆژی ٥ی ئاب پۆلیسی مەغریب بکوژەکەیان دەستگیرکرد.
مەغریب
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتی مەغریب، بکوژێکی ٣٢ ساڵ کە پێش ماوەیەک بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرابوو وەک نەخۆشی دەروونی ناسێنرا، دوای کوشتنی دایکی و دۆزینەوەی تەرمەکەی، بکوژەکە لە نزیک گەڕەکی سەلامی شاری دار ئەلعوبەیدە لە شوێنێکی چۆڵدا دەستگیرکرا.
بکوژەکە دوای ئەوەی دایکی کوشتووە، سەری لە جەستەی جیاکردووەتەوە، بەدەستییەوە گرتووە و بەناو هاوڵاتیاندا گەڕاوە، دواتر سەری دایکی لە شوێنێکی چۆڵدا فڕێداوە و خۆی شاردووەتەوە، شارەکە بە بیستنی هەواڵەکە و بینینی دیمەنەکە شڵەژان، هاوڵاتیان پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.
دوای ڕۆژێک لە گەڕان و پشکنین بکوژەکەدەستگیرکرا لەلایەن ئاسایشی مەغریبەوە.
ت.پ