ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستانەی لە قەیسەری دەستی پێکرد لە زۆرێک لە شارەکاندا بڵاوبووەوە

هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان کە بە تۆمەتی هەراسانکردن لە قەیسەری دەستیپێکرد، شەوی ڕابردوو لە زۆرێک لە شارەکاندا بڵاوبووەوە. بەهۆی هێرشەکانەوە، سوورییەکان لەماڵ بێنە دەرەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ڕۆژی ١ی تەمووز، بەهۆی ڕووداوەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەو دەستدرێژییە گوماناوییەی لە قەیسەری هەیە، خۆپیشاندان و هێرشی ڕەگەزپەرستانە دژی سوورییەکان لە زۆرێک لە شارەکان بەڕێوەچوو.

 

ئەدەنە

 لە گەڕەکی کۆجاڤەزیر و میرزاچەلەبی سەر بە سەیحانەی ئەدەنە، کاسبکارانی سووری شوێنەکانیان لە بەرامبەر هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان نەکردەوە، کۆمەڵێک ماتۆڕسکیل بە ئاڵای تورکیاوە چوونە ناو گەڕەکەکانی کۆجاڤەزیر و میرزاچەلەبی، پۆلیس ڕێگەی نەدا ئەو گروپە بچنە ناو گەڕەکەکە، ئەو گرووپە ڕەگەزپەرستە دروشمی "سووریمان ناوێت"یان وتەوە و چوونە گەڕەکە جیاجیاکانی شارەکە، ئەوەش زاندراوە ئەو سووریانەی دانیشتووی ئەو گەڕەکانەن بەهۆی هەڕەشەی هێرشەوە لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە.

 

هاتای

لە ناوچەی ڕەیحانلی هاتای سەر سنوور، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا هەندێک کەس هێرشیان کردە سەر کاسبکارە سوورییەکان لە بازاڕی چارشەمبا، سوورییەکان دوکانەکانیان داخست و چوونە ماڵەوە، بەڵام لە دەوروبەری کاتژمێر ٢١:٠٠ ڕەگەزپەرستەکان بە ئاڵای تورکیاوە لەبەردەم شارەوانی ڕەیحانلی کۆبوونەوە و دوکانەکانیان سوتاند و دروشمی ڕەگەزپەرستانەیان دەوتەوە، لەبەردەم شارەوانی تۆما پۆلیسی چەکدار جێگیرکرابوون، زۆرێک لە شەقامەکانی بەرەو شارەوانی بەڕووی هاتوچۆدا داخران، لە لایەکی ترەوە ئەو هێرشانەی کە لە ڕەیحانلی دەستیپێکرد گوازرایەوە بۆ کریکهان.

 

ڕەحا

گروپە ڕەگەزپەرستەکان لە ناوچەی کانی خەزالان لە ڕەحا هێرشیان کردە سەر کاسبکارەکانی سووریا.

 

قۆنیا

هێرشێک کرایە سەر بازاڕی سوورییەکان لە شاری ساکاریای قۆنیا.

 

دیلۆک

 دوای ئەوەی وێنەکان بڵاوکرانەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە باکوور ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەچن، گروپێکی زۆر لە خەڵکی دیلۆک بە هەڵگرتنی ئاڵای تورکیا بە دروشمەوە بەناو شارەکەدا ڕۆیشتن، هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی سووری و هێرشبەرەکان بە دارەوە ڕێپێوانیان کرد لەو گەڕەکانەی کە سوورییەکان تێیدا نیشتەجێن.

ئەستەنبوڵ

 لە سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ کۆمەڵێک کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی دژە سووریایان بەرزکردەوە.

 

بورسا

پۆلیس دەستوەردانی لە ڕێپێوانەکەی گروپەکەدا کرد لە ناوچەی چارشەمبای شاری بورسا کە ژمارەیەکی زۆر لە سوورییەکان تێیدا دەژین.