چارەسەری زەینەب جەلالیان ئاستەنگ دەکرێت

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دۆخی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد لێدوانێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێران چارەسەری زەینەب جەلالیان لە دەرەوەی زیندان قبوڵ ناکات.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەوشی تەندروستی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد خراپتر دەبێت و چارەسەری لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ڕێگری لێدەکرێت و چارەسەری دەرەوەی زیندانیش ڕێگری لێدەکرێت.

 

هەروەها ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەکەدا سەبارەت بە تەندروستی زەینەب جەلالیان ڕایگەیاندووە، زەینەب تەنها کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دواتر دەبرێتەوە زیندان.