"ئێمە پشتیوانی ڕۆڵەکانمانین"
کۆمیتەی دایکانی شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادی کانتۆنی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و پشگیری خۆیان بۆ ڕۆڵەکانیان نیشاندا.
کۆمیتەی دایکانی شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادی کانتۆنی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و پشگیری خۆیان بۆ ڕۆڵەکانیان نیشاندا.
کۆبانێ
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بێدەنگی دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان لە ئاست داگیرکارییەکا، کۆمیتەی دایکانی شەرڤانانی تەڤگەری ئازادی لە چوار ڕیانی ژنی ئازاد لە کۆبانی گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
بەیاننامەکە لەلایەن نەعیمە عەقیل خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە: ئێمە وەک دایکانی گەریلا لە کانتۆنی کۆبانی پشتیوانی خۆمان بۆ ڕۆڵەکانمان دەردەبڕین، دەوڵەتی تورک بە تۆپ و تانک هێرش دەکاتە سەر خاکی باشوری کوردستان و ڕۆڵەکانمان شەهید دەکات و بە چەکی کیمیایی بۆردومانیان دەکات، لە بەرامبەردا شەرڤانانی ئازادی بەرخۆدانی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە دەوڵەتی تورکیا و ئەو دەوڵەتانەی لە ئاست هێرشەکان بێدەنگ دەبن، شەرمەزار دەکەین، بنەماڵەی بارزانی کە دەسەڵاتی باشوری کوردستانیان لەدەستدایە ڕێگە بۆ هێرشەکان خۆشدەکەن، پێویستە ئەوان نەڵێن کە کوردین.
ت.پ