پەیامنێری ژنها لە گەرمیان خەڵاتکرا
ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی خەڵاتی ڕۆژنامەوانانی سنوری ئیدارەی گەرمیانی کرد، لە نێویاندا نیگار ڕەشید پەیامنێری ئاژانسی ژنها، خەڵاتی پێبەخشرا.
گەرمیان
ئەمڕۆ ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لە مەڕاسیمێکدا کە لە کافتریای میللەت لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ڕێکخرا بوو، بەبۆنەی ۱۲۳هەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پەیامنێرانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
لە مەڕاسیمەکەدا ٢٧ ڕۆژنامەنووسی سنوری ئیدارەی گەرمیان لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا خەلاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لەو ژمارەیەش ٦ـیان پەیامنێرانی ژن بوون، لە نێویاندا نیگار ڕەشید پەیامنێری ئاژانسی ئاژانسی ژن-ژنها لە گەرمیان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.

پەیامنێرانی ژن بە ناوەکانی نیگار ڕەشید لە ئاژانسی ژنها، لەیلا ئەحمەد لە سایتی کەرکوک ناو، ئاوات ئەحمەد لە ڕادیۆی کازیوە، نیگار عومەر لە پۆلەتیک پرێس، ڕێناس ساڵح لە سایتی نەوژین و شەرمین عەلی لە ڕادیۆی گۆڕان، خەڵاتی ڕێزلێنانیان لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانییەوە پێبەخشرا.
زیاد فایەق بەرپرسی پرۆژەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، ئاماژەی بەوەکرد پرسی ژنان لە پێشینەی کارەکانیانە و ڕۆژنامەنووسانی ژن بۆ ئەوان جێگەی بایەخی زۆرن، وتیشی: لە پلانماندایە کاری تایبەت بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن بکەین، ئەم ڕێزلێنانەش بۆ هاندان و بەردەوامیانە لە کار و پیشەکانیان.


ت.پ