منداڵێکی سێ ساڵان لە کەلار خنکا

منداڵەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتە نێو چاڵێکەوە کە پاشماوەی ئاوی غەسلی ئۆتۆمبێلی ئەو گەڕەکەی لێ کۆبووەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

گەرمیان

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان بەناوی باوان ئومێد حەمید گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە وتەی کەسوکارەکەشی، ئەم منداڵە لە شارۆچکەی هەڵەبجەوە لەگەڵ دایکی بە سەردان هاتوونەتە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار.

 

منداڵەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتە نێو چاڵێکەوە کە پاشماوەی ئاوی غەسلی ئۆتۆمبێلی ئەو گەڕەکەی لێ کۆبووەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

 

ت.پ