یەکەمین ژنی میسڕی کە خەرجی "ژن و منداڵ"ی لە دوای جیابوونەوە جێگیرکرد، کۆچی دوایی کرد

جیھان سادات، ئەو ژنەی بەپێی یاسا خەرجی "ژن و منداڵ"ی لە دوای جیابوونەوە جێگیرکرد و ھاوسەری ئەنوەر سادات سەرۆکی پێشووتری میسڕ بوو، بە نەخۆشی شێرپەنچە و لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

جیھان سادات لە ساڵی ١٩٣٣، لە باوکێکی میسڕی و دایکێکی بەریتانی لە شاری قاھیرە لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٦ ساڵی و لە ساڵی ١٩٤٩ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ئەنوەر سادات پێکھێناوە.

ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیەتی لە میسڕ و جێگیرکردنی خەرجی "ژن و منداڵ" لە دوای جیابوونەوە بە پێی یاسا، بە دەستکەوتی جیھان سادات ناو دەبرێت، کە دواتریش لە عێراق و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی جێبەجێکرا

.