یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی فورات کۆتایی دێت

ژنە شاعیر و چیرۆکنووسانی بەشداربوو لە یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی فورات ئاماژەیان بەوە کرد کە فێستیڤاڵەکە سەرکەوتوو بوو، لە تیشک خستنەسەر میراسی کولتووری و هونەری سووریا کە ساڵانێک بوو نەبوو.

رەققە

 

دوێنێ ٢٦ی ئایار، یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی فورات کە لە پارێزگای رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بەڕێوەچوو کۆتایی هات، فێستیڤاڵەکە کە لە ٢٤ی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد، کۆمەڵەیەکی هەڵبژێردراوی چیرۆکنووس و نووسەرانی ژن و پیاو لە سەرانسەری سووریا بەشدارییان کرد.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا سێ ڕۆژە خوێندنەوەی هۆنراوەو کورتەچیرۆک و نمایشی شانۆیی کە سەمای جۆراوجۆری نەریتی و باوی دابکێی تێدابوو، هەروەها کردنەوەی پێشانگای پەرتووک بەڕێوەچوو. لە ڕۆژی کۆتاییدا دەسەڵاتی ڕۆشنبیری و دێرینەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێزی لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە گرت بە هەردوو ڕەگەزی مێ و نێر.

 

لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکەدا، لیلاف خەلیل، هاوسەرۆکی لیژنەی کولتوورو مێژوویی، ئامانجی فێستیڤاڵەکەی ڕوونکردەوە و وتی: فێستیڤاڵەکە پەیامی ئاشتی و خۆشەویستییە لە شاری رەققە بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، بە تیشک خستنەسەر ئەوەی کە هاوڵاتیان لە ماوەی ساڵانی قەیرانەکاندا تووشی چی بووە و ئەو شەڕە تایبەتەی کە کەرتی ڕۆشنبیری تووشی بووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیوەندییەکی کولتووری و هونەری نێوان هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی سووریا دوای ١٤ ساڵ لە شەڕ، پەیوەندیی هاوبەشی نێوان هەموو کەسایەتییە ئەدەبییەکانی سووریا بەهێز دەکات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە لە رەققە گرنگییەکی قووڵی هەیە، بەو پێیەی "فورات ئەمڕۆ دەتوانێت هەموو نووسەران و شاعیران لە سەرانسەری سووریا لە باوەش بگرێت. رەققە لە مێژە بە ئایکۆنە ئەدەبییەکانی ناوبانگی دەرکردووە، چ ژن و پیاو".

 

سەبارەت بە دۆخی هونەری ئەدەبی لە شارەکانی سووریا، ئومەمیە ئیبراهیم،شاعیر بەرپرسی لقی کۆمەڵەی نووسەرانی عەرەبی لە حومس، ئاماژەی بەوەدا کە "دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێستادا، تا ڕادەیەکی دیاریکراو لە ڕەخنەگرتن لە بارەی لایەنە کولتووری و هونەرییەکانەوە دەبینین، و ڕێژەیەک لە پشتگوێخستنی ئەم لایەنە هەیە".

 

ئاماژەی بە خواستە ئەدەبیەکانی بۆ داهاتووی سووریا کرد، وتی: هیوادارین لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هونەری و ئێوارانی شیعرەوە، گرنگیدان بە بواری ئەدەبی و بەرەوپێشبردن و هاندانی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران

هەبێت، بۆ ئەوەی ئەدەب لە سووریا بتوانێت پێگەیەکی بەرچاو بەدەستبهێنێت. پێی وایە ئەدەب و هونەر گوزارشت لە ناسنامەی کولتووری دێرینی سووریا دەکات، پێی وایە پێشخستنی ئەمە پێویستە.

 

 فەیروز ڕەشۆ، شاعیر لە شاری حەسەکە ئاماژەی بەوە کرد پێشکەوتنێکی بەرچاو لە لایەنی ئەدەبی و هونەری لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی ژن و پیاو هەیە، ئەمەش بەڵگەی ئەو بەرژەوەندییە گەورەیەیە کە خۆبەڕێوەبەردن بە لایەنی ڕۆشنبیری و ئەدەبی دەدات”. لە میانەی وتارەکەیدا هانی بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانەی دا، بەهۆی گرنگییەکانیان لە تیشک خستنەسەر ئەو کاراکتەرە کولتووری و هونەرییەی کە سووریا هەمیشە پێی ناسراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە وەک ژنە نووسەران هیوادارین ئەم جۆرە فێستیڤاڵە لە هەموو شارەکانی سووریا بەڕێوەبچێت، ژنانی سووریا بە قەڵەمەکانیان بەشدارییەکی بەرچاویان هەبێت، چونکە داهێنەرن.