لە هەولێر ژنێکی دووگیان کوژرا
شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر دوو هاوژین کوژران و بەپێی زانیارییەکان ژنەکە دووگیان بووە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ٢٩ی کانوونی یەکەم، لە شاری هەولێر هێرشکراوەتە سەر ماڵێک و لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا دوو هاوژین کوژراون، بە پێی زانیارییەکانی کەسوکاری قوربانییەکان ژنەکە دوو گیان بووە و كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ شەش حەوت ساڵ بەر لەئێستا كە لەكاتی خۆی لە رێگای یاسا و سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەر كراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دوو هاوژینە خاوەنی منداڵێكی چوارساڵانن و ژنەكەشی ٢٦ ساڵەو پیاوەکە تەمەنی ٣٣ ساڵە.
لەو بارەیەوە تا ئەم کاتە لایەنی ئەمنی شارەکە هیچ ڕونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە.