ئازادکردنی ئایشە گۆکان پەسەند نەکرا
لە دۆسیەی ئایشە گۆکان، وتەبێژی پێشووی تەژەئا داواکاری گشتی و پارێزەران داوای ئازادکردنییان کرد، بەڵام دادگا ئەم داوایەی ڕەتکردەوە و دانیشتنەکەی بۆ مانگی ئاداری ٢٠٢٦ دواخست.
ناوەندی هەواڵ
ئایشە گۆکان، وتەبێژی پێشووی تەژەئا بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" جارێک ١٢ ساڵ و جارێک حەوت ساڵ و شەش مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دادگای باڵا داوای کرد ئایشە گۆکان سەرلەنوێ دادگایی بکرێتەوە. لە دانیشتنی سێیەمی دۆسیەکەدا ئایشە گۆکان لە ڕێگەی سیستەمی دەنگ و دیمەن "SEBGİS" بەشداری دانیشتنەکەی کرد. پارێزەر بەرفین لوتفیە گۆکان و موحەرەم شاهین لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون. پەرلەمانتاری دەم پارتیی ئامەد ساڵیحە ئایدەنیز و زۆرێک لە چالاکوانانی تەژەئا چاودێری دانیشتنەکەیان کرد.
داواکاری گشتی ئەو سزایەی کە بەسەر ئایشە گۆکاندا سەپێنرابوو بەبیر هێنایەوە و داوای کرد کە ئایشە گۆکان لەسەر هەردوو تۆمەتەکە لە یەک کاتدا دادگایی بکرێت. هەروەها داوای ئازادکردنی ئایشە گۆکانی کرد.
ئایشە گۆکان بۆ بەرگریکردن لە خۆی داوای کاتی کرد و داوای کرد ئازاد بکرێت.
لە دانیشتنەکەدا داواکاری گشتیی و پارێزەرانی داوای ئازادکردنی ئایشە گۆکانیان کرد، بەڵام لەلایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە و دانیشتنەکەش بۆ ٢٦ـی ئادار دواخرا.