ئاژانسی ژن نیوز ٢٧ جار ڕێگری لێدەکرێت
ناوەندی ماڵپەڕی ئاژانسی ژن نیوز بە ناوەکانیjinnews26.xyz و jinnews27.xyz، بە بڕیاری چوارەمین دادگای تاوانی ئامەد ڕاگیرا.
ناوەندی ماڵپەڕی ئاژانسی ژن نیوز بە ناوەکانیjinnews26.xyz و jinnews27.xyz، بە بڕیاری چوارەمین دادگای تاوانی ئامەد ڕاگیرا.
ناوەندی هەواڵ
ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی ژن- ژن نیوز کە بە بەستەرەکانیjinnews26.xyz و jinnews27.xyz، پەخشی دەکرد، ڕاگیرا، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەستەری فەرمی ماڵپەڕەکە و لە ٥ی ئایار/٥یشدا بەستەری jinnews25.xyz ڕاگیرا.
بڕیاری ڕاگیرانەکە لەلایەن دەسەڵاتی تەکنەلۆجیای ئاگاداری و ڕاگەیاندن (BTK) و چوارەمین دادگای تاوانەکانی ئامەد دەرچووە، لە ئێستاشدا ماڵپەرەکە بە بەستەری jinnews28.xyz پەخشی کارەکانی درێژە پێدەدات.
ت.پ